هەسەدە: لە ڕەقە هێرش کرایە سەرمان


هێزەکانی سوریای دیموکرات باس لەوە دەکەن کە گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا، بە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆکوژ و چەکی قورس هێرشیان کردۆتە سەریان لە ڕەقە.

شەممە، ٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٥، ناوەندی ڕاگەیاندنی حکومەتی کاتی سوریا ڕایگەیاند " کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ، گرووپە چەتەکانی حکومەتی کاتی، خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئێمەیان لە ناوچەی حەقڵ ئەلسەورا لە نزیک شاری ڕەقە کردە ئامانج، لەو هێرشەدا دوو درۆنی خۆکوژ و چەکی قورس بەکارهێندراون".

بە پێی زانیارییەکانی ڕاگەیاندراوەکەی هەسەدە هێرشەکان تەنها زیانی دارایی هەبوە.

ماوەی مانگێکە هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات چربۆتەوە و لە ماوەی ڕابردودا هێرشیان کردە نزیک بەنداوی تشرین و خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب. 




PM:09:34:03/01/2026