کەشناسێکی کورد ئاشکرای
دەکات کە لە ١٠ی ئەم مانگەوە دووشەپۆلی باران و بەفربارین روو لە هەرێمی کوردستان
دەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە" پێشبینی ئەکەین
لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو بەدیاریکراوی رۆژی شەمە رێکەوتی ١٠ کانونی دووەم
شەپۆلێکی باش و مامناوەندی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە
و لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکان کاریگەری ئەو شەپۆلە لەئەنجامی پاشماوەی
نزمەپاڵەپەستۆیەکی بەهێزی جەمسەری باکورە کە لە رۆژانی داهاتوودا کاریگەری ئەبێت
لەسەر وڵاتانی ئەوروپا بە نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و شەپۆلێکی چری بەفر
بارین پاشان لە باشوری ئەوروپاوە بەلاوازی ئەو نزمەپاڵەپەستۆیە بەرێی دەریای
ناوەراستەوە لەگەڵ کاریگەری هاتنی شێەکی کەم لەدەریای سوورەوە ڕوودەکاتەوە هەرێمی
کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە ، وە لەدوو شەپۆل پێکدێت لە ١٠ تا رێکەوتی ١٤
بەردەوامی ئەبێت" .
ئاشکراشی کرددووە کە لەماوەی
هەردوو شەپۆلەکە پێشبینی بارانێکی باش و مامناوەند لەسەرجەم ناوچەکان دەکرێت
بەتایبەت لەناوچە شاخاویەکان رێژەی بەفر و بارانبارین زیاتر ئەبێت و لەناوچە
شاخاویە بەرزەکانیش ئەگەری بارینی بەفرێکی زۆر دەبێت.