ئاکرێ.. لە قوتابخانەیەک لە کاتی نەوت کردنە زۆپاوە ئاگر دەکەوێتەوە

‌کاتی دروستبوونی ئاگرەکە

لە کاتی دەوامی ئاساییدا لە قوتابخانەی گوندی شەرەفۆنا لە سنوری قەزای ئاکرێ ئاگر کەوتەوە و  تەنها زیانی مادی هەبووە.

یەک شەممە، ٤ کانوونی  دووەم ٢٠٢٦، عەقید ئیبراهی فەریق، بەڕێوبەری بەرگری شارستانیی قەزاکە، لە بارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند "کاتێک نەوت کراوەتە سۆپاوە نەکوژێندراوەتەوە، ئەوە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بوو، ئاگرەکە لەکاتێکدا دروستبووە لەو قوتابخانە دەوامی فەرمی بووە، بەڵام بەهۆی گەیشتنی خێرای تیمەکانمان، کۆنترۆڵکراوە و هیچ زیانی گیانی نەبووە".

بە پێی زانیارییەکان زیان بەر بینای قوتابخانەکە کەوتوە. 




PM:02:29:04/01/2026