فەرماندەیەکی هەسەدە: بەڕێوبەرایەتی خۆسەر و دیمەشق لەسەر چەند پرسێک ڕێکەوتن

‌ئەبو عومەر ئیدلیبی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات


ئەبو عومەر ئیدلیبی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بارەی کۆبونەوەی ئەمڕۆی شاندی بەڕێوبەرایەتی خۆسەر و حکومەتی کاتی دیمەشق دەڵیت "ڕێکەوتنی ١٠ ئادار کاتی جێبەجێکردنی تا ١٠ ئاداری ئەم ساڵ درێژکرایەوە، بە تایبەت بۆ دۆسیە مەدەنییەکان".

یەک شەممە، ٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، ئەبو عومەر ئیدلیبی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند "ئەمڕۆ ڕێکەوتنێک لە نێوان دیمەشق و خۆسەر واژۆ دەکرێت، سێ فیرقە و سێ لیوا پێکدێت، لیوایەک تایبەت بە ژنانە و لیوایەکی دیکە تایبەتە بە پاراستنی سنورەکان، ئەوی دیکەیان تایبەتە بە ڕوبەڕووبونەوەی تیرۆر".

ئەم بەیانییە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە شاندێک کە پێکدێت لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لەگەڵ سوزدار دێرک و سیپان حەمۆ، ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هەسەدە کە لە دیمەشقی پایتەختی سووریا زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئەو وڵاتە دەکەن.




PM:03:46:04/01/2026