لەمانگی یەكی ساڵی داهاتووەوە تا پەسەندكردنی بودجەی 2015، بەغدا مانگانە تریلیۆنێكو 200 هەزار دینار رەوانەی كوردستان دەكات.
لەمبارەیەوە جێگری بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندیی هەرێمی کوردستان (ئەحمەد خدر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە تاکو بوودجەی 2015 پەسند دەکرێت، بەغدا یەکلەدوازدەی بەشەبوودجەی پێشووی هەرێم ڕەوانە دەکات، کە تریلیۆنێک و 200 ملیار دینارە."
(ئەحمەد خدر) وتیشی: "بە هاتنی ئەو پارەیە، دابەشکردنی مووچە ئاسانتر دەبێت، وەکو سەرۆکی حکوومەت ڕایگەیاندووە، پێدەچێت تامانگی 2، کۆتایی بە کێشەی دواکەوتنی مووچە بهێندرێت."