وتەبێژی وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی حکوومەتی هەێمی کوردستان، ئاشکرایدەکات بڕیاری زیاد کردنی باج کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت هەرێم ناگرێتەوە.
دیلان ڕهشاد، لە نوێترین لێدوانیدا باسی بڕیاری زیادکردنی ٢٠٪ی باجی کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت لە لایەن حکوومەتی عێراق کرد وتی” بە فەرمی ئەو بڕیارە بۆ ئێمە نەنێردراوە.”
ئەو بەرپرسە زیاتر روونیکردەوە، زیادکردنی باجی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت لە عێراق جێبەجێش بکرێت، بۆ کارتەکانی ئینتەرنێت هەێمی کوردستان ناگرێتەوە.
هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت لە لای هەرێم مۆڵەت و گرێبەستیان هەیە و پابەندی ڕێنماییەکانی ئێمەن.
لە کۆتایدا وتیشی” کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە هەرێم لەسەر نرخی پاکێجەکانی خۆیان بەردەوامن و هیچ زیادبوون و کەمبوونێک لەئارادا نییە.”
ڕۆژی ١٦ ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ٢٠٪ باج خرایە سەر کارتی تەلەفۆن و ئینتەرنێت، ئەو بڕیارە بەهۆی کۆتاییهاتنی یاسای بودجە بووە و نرخی ئەو خزمەتگوزارییانە زیاد دەکات.