دوای ئه‌وه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا كاندیدی پارتی نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ كرا به سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی.
د.چیمه‌ن بارزانی، په‌رله‌مانتاری پارتی له به‌غدا بڵاویكرده‌وه'' ئه‌مڕۆ یەکشەممە ٤ی کانونی دووەم، د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق دیاریكراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، پارتی وه‌ك كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌و كاریگه‌ری نێو په‌رله‌مانی عێراق ئاماده‌كاری بۆ قۆناغی داهاتوو كردووه تا بتوانین باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ن له‌نێو په‌رله‌مانی عێراق.
رۆژی ٢٩ كانوونی یه‌كه‌می‌٢٠٢٥، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرا، پارتی دیموكراتی كوردستان شاخه‌وانی عه‌بدوڵای كاندید كرد بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌به‌رامبه‌ردا ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی رێبوار كه‌ریمی كاندید كرد.
له دوو گه‌ڕی هه‌ڵبژاردندا كاندیده‌كه‌ی ره‌وتی هه‌ڵوێستی توانی سه‌ركه‌وتبێت، له دانیشتنی دواتردا، پارتی شاخه‌وان عه‌بدوڵای له‌و كاندیدكردن بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كشانده‌وه و فه‌رهاد ئه‌تروشی له شوێنی كاندید كرد بووە جێگری دووەم.