وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاسانکاری بۆ خوێندکارانی چەمچەماڵ دەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ لێخۆشبون لە کرێی خوێندن، ئاسانکاری بۆ خوێندکارانی چەمچەماڵ و دەوروبەری دەکات و دەڵێت'' پێویست بە هێنانی پشتگیری ناکات.'' 

بڕیارێک لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەرچووە و تایبەتە بە لێخۆشبون لە خوێندکارانی دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ بۆ بڕی ماوەی کرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ بۆ ٢٠٢٦. 

وەزارەتەکە بڕیاریدا پێویست ناکات خوێندکاران پشتگیری لە هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار بهێنن، بەڵکو بە هەماهەنگی نێوان تۆماری گشتی و بەشی دارایی زانکۆکان لەڕێگەی سیستمی زانکۆلاین، لە کۆدی تاقیکردنەوە کە بریتییە لە ١٣  ژمارەو ژمارەی (پێنجەم و شەشەم) بۆ دەرچوانی پەروەردەی چەمچەماڵ بریتییە لە ٠٥ دڵنیاببنەوە کە شوێنی نیشتەجێبونیان قەزای چەمچەماڵ و ناوچە زیان بەرکەوتوەکانە.

دوای ئەوەی لە ٩ی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردو لافاو لە چەمچەمال و دەوروبەری زیانی گیانی و مادی لێكەوتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی کانوونی یەکەم، وەزارتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،  بڕیاری دابوو بە لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنی، بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا بۆ قوتابییانی چەمچەماڵ و دەوروبەری




PM:10:00:04/01/2026