ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریا دیموکرات، ڕایگەیاند'' لە کۆبونەوەیان شاندەکەی بەسەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دیمەشق رێککەوتن لەسەر بەردەوامبونی گفتوگۆکانیان.''
هەسەدە لەڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە'' یەکشەممە ٤ی کانونی دووەم کۆبونەوەیەک لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ حکومەتی دیمەشق ئەنجامدرا و پرسی تێکەڵکردنی هێزە سەربازییەکان تاوتوێکرا.''
ئاماژەبەوەشكراوە، هەردولا رێککەوتن لەسەر بەردەوامبونی کۆبونەوەکانیان لە قۆناغی داهاتوودا.
ئەمەش بەمەبەستی تەواوکردنی گفتوگۆکان و چاودێریکردنی ئەو پرسە، تاکو دەگەن بە ئەنجامێکی کۆتایی.
ئەمڕۆ شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان کە پێکهاتبوون لە سێ فەرماندەی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە کە پێکهاتبوون لە، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی و سۆزدار دێرک ئەندامی سەرکردایەتی گشتی هەسەدە و تاکە ژنی نێو کۆبوونەوەکە و سیپان حەمۆ ئەندامی گشتیی فەرماندەیی هەسەدە، سەردانی دیمەشقیان کرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی دەسەڵاتی ڕاگوزەری سوریا و تاوتوێکردنی پرسەکانی نێوانیان و جێبەجێکردنی بەندەکانی ڕێککەوتنی ئازار.
لە کۆبوونەوەی نێوان هەسەدە و بەرپرسانی حکومەتی کاتی سوریادا، ژەنەراڵێکی ئەمەریەکی بەناوی کێڤن لامبێرد ئامادەبوو.