پارتی مەرجە سەرەکییەکانی بۆ پشتیوانیکردنی کاندیدی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆمار ئاشکردەکات

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی، دوو مەرجی سەرەکی حیزبەکەی بۆ پشتیوانیکردنی کاندیدی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆمار ئاشکردەکات.

ئەحمەد کانی لە نوێترین لێدوانیدا، ڕایگەیاند''  حزبەکەی بە دوو مەرج ئامادەیە پشتیوانی کاندیدی سەرۆککۆمار بکات، یەکەمان ئاسانکاری یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی ١٠ـی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە ساڵێک زیاتر بەسەر هەڵبژاردندا تێپەڕیوە و تاوەکو ئەمڕۆ پێکنەهێندراوە.''

دووەمیش ئە کەسەی کاندید دەکرێت دەبێت رەزامەندی پارتی و لایەنە کوردستانیەکانی لەسەر بێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، پەرلەمانی عێراق رۆژی دووشەممە ٥ی کانوونی دووەم دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ و پێکهێنانی لیژنەکان، کە هاوکاتە لەگەڵ دوا وادە بۆ پێشکێشکردنی ناوی بەربژێرانی سەرۆککۆمار.




AM:12:21:05/01/2026