هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم دوێنێ ٤ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ بە نهێنی سەردانی بافڵ تاڵەبانی دەکات . سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فائق زیدان، رۆژی شەممە ٣ ی کانوونی دووەم سەردانی مەسعود بارزانی کرد، هەواڵی ئەم سەردانەش تەنها بە هەواڵێکی زۆر کورت بڵاوکراوەیەوە. ماڵپەڕی " سپی " ناوەرۆکی ئەو دوو کۆبوونەوە جیاوازە ئاشکرا دەکات.
سەردانی فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بۆ لای سەرۆکی پارتی مەسعود بارزانی، بۆ گەیاندنی پەیامێکی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت ( شیعە ) بووە بە مەسعود بارزانی کە ناوەرۆکەکەی لەوەدا کۆدەبێتەوە" با پارتی کاندیدی نەبێت بۆ پۆستی سەرۆکی کۆماری عێراق و باشترە لەگەڵ یەکێتی رێکبکەون یەک کاندیدیان هەبێت"، هاوکات ئەوەشی بە بارزانی راگەیاندووە " ئەگەر کاندیدی جیاواز هەبێت لەلایەن پارتی و یەکێتی یەوە ئەوا ئەوان دەنگ بە کاندیدی یەکێتی دەدەن".
دوێنێ لەبەر رۆشنای ئەو پەیامەی فائق زەیدان گەیاندوویەتی بە بارزانی و بڕیاری کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتی، هۆشیار زێباری سەردانی بافڵ تاڵەبانی کردووە.
مەبەست لەو سەردانەش گەیاندنی پەیامێک بووە لە بارزانیەوە بۆ بافڵ تاڵەبانی کە کاتێک ئەوان دەنگ بە کاندیدی یەکێتی دەدەن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بە دوو مەرج، لەوانە؛ یەکێتی زیاتر لە کاندیدێکی هەبێت تا بارزانی یەکێکیان پەسەند بکات، هاوکات یەکێتی کار ئاسانی بکات بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەتی هەرێم.
ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا دوا بڕیار دەربارەی کاندیدی یەکێتی لەبەر رۆشناسیی ئەو دیدارەی هۆشیار زێباری وبافڵ تاڵەبانی رانەگەیاندراوە.