لە نزیك شاری سلێمانی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دەستڕێژی و بەهۆییەوە گیانی لەدەستدا.
رۆژی دووشەممە ٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦ بە گوێرەی زانیارییەکان " ناوچەی كۆڵەبی نزیك شاری سلێمانی، دەستڕێژی گولـلە لە هاوڵاتییەك كراوە كاتێك لە ناو ئۆتۆمبێلەكەیدا بوە، بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".
بەوتەی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی" ئەو كەسەی كوژراوە تەمەنی لە دەروی ٥٠ ساڵدا بوە و دوای ڕوداوەكە تەرمەكەی ڕەوانی نەخۆشخانەی شۆڕش كراوە بەهۆی ئەوەی لە شوێنی ڕوداوەكەوە نزیك بوە. بەوتەی كەسوكارەكەی كێشەیان لەگەڵ كەسدا نەبوە".
تا ئێستا بە فەرمی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە فەرمی هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە.