تەرمی ژنێک بە کوژراوی دەدۆزرێتەوە

‌ساتی دۆزینەوەی تەرمی ژنە کوژراوەکە

تەرمی ژنێک بە کوژراوی لە ناو سەدێکدا کە بە بلۆک بەسترابۆە لە کەرکوک دۆزرایەوە.

دوو شەممە، ٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، شەدە بەشیر، چالاکوانی مافەکانی ژنان بڵاویکردەوە "ئەو تەرمەی دوێنێ ئێوارە چەند ڕاوچیەک لە بەنداوی خاسە دۆزیانەوە تەرمی ژنێکە بە بەتانییەکەوە پێچراوە و بلۆکێک بەتەرمەکەوە بەستراوە تا نقوم بێت".

تا ئەم کاتە لایەنە پەیوەندی دارەکان هیچ ڕونکردنەوەیەکیان لە بارەی ڕوداوەکەوە بڵاو نەکردۆتەوە. 




PM:02:19:05/01/2026