وتەبێژی پارتی چەند زانیارییەک لە بارەی پێکهێنانی کابینەی دەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێت "لەگەڵ یەکێتی لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ بابەتەکە بدۆزینەوە".
دوو شەممە، ٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە میدیای نزیک لە حزبەکەی راگەیاندوە "هەوڵی ئێمە ئەوەیە بە زووترین کات کابینەی دەیەمی حکومەت پێکبهێندرێت، لەم چەند رۆژەدا (لەگەڵ یەکێتی) یەکتر دەبینین و ئەو هەنگاوانەی لەوبارەوە پێویستن دەنرێن".
تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، بەڵام تا ئێستا لایەنە سیاسیەکان ڕێک نەکەوتون لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.