بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە لە بارەی دانانی کامێرای ڕێگای هەڵەبجە بۆ پێنجوێن و ئاماژە بەوە دەکات بە مەبەستی کەمکردنەوە و ڕێکخستنی خێرایی لە لایەن شۆفێرانەوە ئەو بڕیارەیان داوە.
دوو شەممە، ٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند "کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە سەرڕێگاکانی عەربەت، سەیدسادق، پارێزگای هەڵەبجە، هەروەها ڕێگای پێنجوێن لە ڕۆژی پێنج شەممە، ۸/۱/۲٠۲٦ کاتژمێر ١٢:٠٠ ی نیوەڕۆ دەکەونە کار، بەهەردوو سایدی هاتن و ڕۆیشتن کامێراکان بەشێوەی خاڵ بۆ خاڵ دیاریکراوە و سەرجەم ئەو سنوورانە لە قەراغی ڕێگاکانیدا هێمای دیاریکردنی خێراییان بۆ دانراوە".
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا پۆلیسی هاتوچۆ داوایەک ئارستەی شۆفێران دەکات " لە شۆفێرانی بەڕێز پابەندی خێراییە دیاریکراوەکان بن تا بەدووربن لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو و لەهەمان کاتدا تا بەدووربن لە هەر سزایەکی هاتووچۆیی".