ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌مڕۆ له سلێمانی هاوڵاتییه‌كی كوشت، له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیركردنی، رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بووه‌وه و كوژرا.
دووشه‌ممه ٥ی كانونی دووه‌م، له نزیك پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی شاری مامۆستایانی سلێمانی هاوڵاتییه‌ك له ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا به فیشه‌ك كوژرا و دواتر تۆمه‌تبار هه‌ڵهات.
به‌پێی زانیارییەکان، هێزه ئه‌منییه‌كان دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، ویستوویانه تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن و چوونه‌ته شوێنه‌كه‌ی و داوایان لێكردووه خۆی راده‌ست بكات، به‌ڵام رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بووه‌ته‌وه.
هاوکات، زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە تۆمە‌تباره‌كه ته‌قه‌ی كردووه و كارمه‌ندێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی برینداركردووه، دواتر رووبه‌ڕووبوونه‌وه روویداوه و له ئه‌نجامدا تۆمه‌تبار كوژرا.
بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا، هە‌ریەک لە تۆمەتبار و کوژراوەکە خه‌ڵكی یه‌ك گوندن بە ناوی کۆڵەبی و پێشتر كێشه‌یان هه‌بووه.