هەسەدە وەڵامی وەزارەتی بەرگری سوریا دەداتەوە، دەڵێت'' تۆمەتی هێرشکردنە سەر پۆلیسی حەلەب هەڵبەستراوە و هیچ بنەمایەکی نییە.''
هێزەکانی سوریای دیموکرات، دووشەممە ٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، لە وەڵامێکی تونددا بۆ وەزارەتی بەرگری سوریا، ڕەتیدەکاتەوە هێزەکانیان دەستیان هەبێت لە هێرشکردنە سەر خاڵێکی پشکنینی پۆلیس لە سنوری پارێزگای حەلەب.
هەسەدە تۆمەتەکانی وەزارەتی بەرگری بە گوماناوی و هەڵبەستراووەسف دەکات و ڕایدەگەیەنێت'' ئامانج لەم بانگەشانە دروستکردنی پاساو و بەهانەیە بۆ زیادکردنی گرژییەکان، هەر لایەنێکیش ئەم هەواڵانە بڵاودەکاتەوە بەرپرسیارێتی تەواوی دەکەوێتە ئەستۆ."
ئەم ڕوونکردنەوەیە دوای ئەوە دێت کە پێشتر نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری سوریا، هێزەکانی هەسەدەی بە ئەنجامدانی هێرشێک بۆ سەر پۆلیسی دێر حافر تۆمەتبار کردبوو