پەرلەمانتارێکی یەکێتی: چالاکی بازرگانی لەدەروازە سنورییەکان پەکی کەوت

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، ئاشكرایدەکات بەهۆی بەکارهێنانی سیستەمێکی نوێ چالاکی بازرگانی لەدەروازە سنورییەکان و پەکی کەوت.
 
ڕەوەزی ئەحمد شاە، دووشەممە ٥ی کانونی دووەم، بڵاویکردەوە'' لەماوەی ڕابردوودا حکومەتی عێراق بڕیاری جێبەجێکردنی هەردوو (سیستمی ئەسیکۆدا و هاوتاکردنی باجی گومرگی) بۆ هەرێمی کوردستان دا و وادەکەشی تابەرواری ١/١/٢٠٢٦ درێژکردەوە.''  

وتیشی'' سەرباری ئەم هەڕەشە جدییە و جگە لەجێبەجێنەکردنی سیستمەکان، حکومەتی هەرێم هیچ ئامادەکاری و پلانێکی جێگرەوەی نەبوو بۆ زامنی بەردەوامی کار و جوڵەی بازرگانی.'' 

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت'' چونکە بەپێی بڕیارەکە، چیتر فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بانکی مەرکەزی و حکومەتی فیدراڵیەوە بە بلۆک کراو هەژمار دەکرێن و ڕێگە بەهیچ بازرگان و کۆمپانیایەک نادرێت بۆ هیچ جۆرە جوڵەیەکی بازرگانی (نێودەوڵەتی/بانکی) ئەم دەروازانەی هەرێم بەکار بێنێت.'' 
 
ئاماژەی بەوەشکردوە، جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەی حکومەتی عێراق بەدەر لەکاریگەری لەسەر بازرگانی و ئابووری هەرێمی کوردستان هۆکارێکی سەرەکیشە لە دابەزینی بەهای دینار و ناجێگیری بەهاکەی بەهۆی زیادکردنی ڕێژەی باج لەسەر بەشێکی زۆر لەکەلوپەلی هاوردە.




PM:10:07:05/01/2026