هەسەدە: ڕووبەڕووی هێرشی دوو گروپی چەکدار دەبینەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات، رایگەیاند'' لە ئێستادا دوو گروپی چەکداری سەر بە دیمەشق بە توندی لە دێر حافری حەلەب هێرش دەکەن و ئێمەش وەڵامیان دەدەینەوە.'' 

هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە'' ئەمشەوە دووشەممە ٥ی کانونی دووەم، هێزەکانمان مافی تەواو و ڕەوای خۆیان بۆ بەرگریکردن لە شەڕڤانان و گەلەکەمان دووپات دەکەنەوە.'' 

 ئەمەش لە ژێر ڕۆشنایی بەردەوامی تۆپبارانی گرووپەکانی "عەمشات" و "حەمزات"ی سەر بە حکومەتی دیمەشق لە دێرحافر لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو گروپانە لە لیستی سزا نێودەوڵەتییەکان. ڕاستەوخۆ ماڵ و هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەنە ئامانج و ژیانی دانیشتووان دەخەنە مەترسییەوە.

هەسەدە دەڵێت'' ئێمە پشتڕاستی دەکەینەوە کە ئەم تۆپبارانە هیچ زیانێکی ماددی و مرۆیی لە نێوان هێزەکانماندا نەبووە و دەستدرێژکاران بە تەواوی بەرپرسیار دەزانین لە بەرامبەر ئەو تاوان و پێشێلکاریانە و لێکەوتەکانیان'' 





PM:11:33:05/01/2026