به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگرێك له کارگەی چپس لە گەڕەکێکی شاری هەولێر كه‌وته‌وه و له‌ئێستاشدا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
به‌پێی زانیاریه‌كان، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشەممە ٧ی کانونی دووەم، به‌هۆكارَكی نادیار ئاگر له کارگەی چپسی پیرزین كه‌وته‌وه، له‌ئێستاشدا ژماره‌یه‌ك له تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له شوێنی رووداكه له هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان.
تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی ئاگره‌كه نه‌زانراوه و هیچ زیانێكی گیانیش نیه، به‌ڵام قه‌باره‌ی زیانه ماددیه‌كان زۆرن.
هاوکات، پاش كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه، لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره و قه‌باره‌ی زیانه‌كان ده‌كرێت.