پزیشگی دادی سلێمانی، ژمارەی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان له‌ساڵی ڕابردودا ئاشکرادەکات و زۆرینەی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ بووە.
د. به‌ختیار ڕه‌شید قادر پزیشكی دادوه‌ری، لە نوێترین لێدوانی‌دا ڕایگەیاند'' له‌ساڵی ٢٠٢٥دا، ٨٣٥ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان له‌پزیشكی دادی سلێمانی تۆماركراون.
له‌و ڕێژه‌یه‌ش ٢٢٦ حاڵه‌تیان به ڕووداوی هاتووچۆوه بوون كه ده‌كاته ڕێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری گیانله‌ده‌ستدانه‌كان و زۆرترین حاڵه‌تیش له‌مانگی تشرینی دووەم دا بوه كه ٢٩ حاڵه‌ت بوون.
ئاشكراشیكرد، له‌حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌ڕوداوی هاتوچۆ ١٨٣ له‌ڕه‌گه‌زی نێر‌و ٤٣ ڕه‌گه‌زی مێ بوون.
هاوكات، ٣٤ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ماتۆڕسكیل و ٣١ حاڵه‌ت پیاده‌ڕه‌و و ١٦٢ حاڵه‌تیش به‌هۆی ڕووداوی ئۆتۆمبێله‌وه بون.