باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق، لە یادی دامەزراندنی سوپای عێراقدا گرنگی بە ڕۆڵی پێشمەرگە دەدات.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٦ی کانونی دووەم، پیرۆزبایی ١٠٥ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سوپای عێراقی كرد و گرنگی بە ڕۆڵی پێشمەرگەدا.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق له‌په‌یامێكدا ستایشی خزمه‌ت و قوربانیدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منیه‌كانی دیكه‌ی عێراقی كرد، له به‌رگریكردن له عێراق و پاراستنی سه‌روه‌ریه‌كه‌ی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌مریكا دان به ڕۆڵی گرنگی ئه‌و هێزانه‌دا ده‌نێت له به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی سه‌ختی به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌سه‌ر داعش و له پشتیوانیكردنی عێراقێكی سه‌قامگیردا.
باڵیۆزخانه‌كه پابه‌ندبونی ئه‌مریكای دوپاتكرده‌وه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.