بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە.
کەشناسی ڕایگەیاند'' ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.''
ئاماژە بەوەشکراوە، بەرزترن پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە ١ بۆ ٢ پلە بە بەراورد بە پلەکانی گەرمای دوێنێ
سەبارەت بە سبەی چوارشەممە، کەشناسی دەڵێت'' ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت.''
هەروەها، پلەکانی گەرما نزمترین نزیک دەبێتەوە بەرزترین کەمێک بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ١٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٥ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ١٥ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٤ پلەی سیلیزی