دادگای تورکیا بە تۆمەتی "سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆمار" سزایەکی نوێی سەڵاحەدین دەمیرتاشیدا بە ماوەی زیندانیکردنی یەک ساڵ و پێنج مانگ.
سێ شەممە، ٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، لە دادگای سزاکانی مێرسین، سزای زیندانیکردنی یەک ساڵ و پێنج مانگ بۆ هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، سەڵاحەدین دەمیرتاش دەرچوو، کە تۆمەتبارکرابوو بە "سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان"، ئەم سزایەش دەچیتە سەر سزاکانی دیکەی.
لە ٤ تشرینی دووەمی ٢٠١٦، سەڵاحەدین دەمیرتاش بە تۆمەتی "هاوکاریکردنی تیرۆر" و "هاندان بۆ توندوتیژی (لە خۆپیشاندانی ٢٠١٤ بۆ پاڵپشتی کۆبانێ)" و "پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراوی قەدەغەکراو"، لە زینداندایە و تا ئێستا دادگای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ چەند جار بڕیاری ئازادکردنی دەرکردوە و لە لایەن دەسەلاتدارانی تورکیاوە جێبەجێ نەکراوە.