بەڕێوبەری سایلۆکانی سلێمانی جوتیارانی سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە کە 'سبەی لە ڕێگای بانکی بابانەوە" دەست بە دابەشکردنی پارەی جوتیاران دەکرێت.
سێ شەممە، ٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، نەسرین ئەحمەد، بەڕێوبەری سایلۆکانی سلێمانی، بە میدیاکانی ڕاگەیاند "٩ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دینار گەیشتوەتە سەر هەژماری بانکیمان و هیچ کێشەیەک لە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاراندا نەماوە و سبەی جوتیارەکان دەتوانن سەردانی بانکی بابان بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکانیان".
بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا ٨١ ملیۆن دینار پارەی جوتیاران لای حکومەتی عێراق ماوە و کاتی ناردنی دیار نییە، وە ئەو پارەیەی سبەی دابەشدەکرێت لە ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ نێردراوە، بەڵام بە هۆی پشووی سەری ساڵەوە دابەشکردنی دواکەوتوە.