شەڕ لە نێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە

هێزەکانی حكومەتی کاتیی دیمەشق بە چەكی قورس گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەیان لە حەلەب دووبارە بۆردوومان كردەوە

ئەمڕۆ چوار شەممە ٧ی کانونی دووەم، ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە'' هێرشی هێزەکانی حكومەتی کاتیی دیمەشق بۆسەر گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب بەردەوامە و شەڕ لە نێوان ئەو هێزانە و هەسەدە دەستیپێکردەوەتەوە.'' 

ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانی حكومەتی کاتیی دیمەشق بە چەكی قورس گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب بۆردوومان كرد و تا ئێستا بۆردوومانكردنی ئەو دوو گەڕەكە كوردنشینەی شاری حەلەب بەردەوامە و زیانەكان نەزاندراون.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە دوێنێوە ئەو هێزانە بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەید لە حەلەب و بەهۆیەوە تا ئێستا چوار هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و زیاتر لە ٣٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.




AM:10:47:07/01/2026