کەشناسی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە. 

کەشناسی ڕایگەیاند'' ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.

هەروەها، بەرزترین پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ. 

سەبارەت بە سبەی پێنجشەممە، کەشناسی دەڵێت'' ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت.'' 

ئاماژەبەوەشکراوە، بەرزترین پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر :١٧ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٢ پلەی سیلیزی
سۆران: ٩  پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ٤ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ١٥ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٦ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٥ پلەی سیلیزی 
کەرکوک ١٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان  : ٢١ پلەی سیلیزی




PM:12:23:07/01/2026