ساڵح موسلیم: تورکیا ئاشتی نێوان کورد و حکومەتی سوریا تێکدەدات

ئەندامێکی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات-پەیەدە، ڕایگەیاند'' ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر کوردانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە سەر بە تورکیان و چەکداری ئەوانن، ئەوان تەنانەت قسە لە حکومەتی سوریاش وەرناگرن و لە ئەنقەرەوە ئاڕاستە دەکرێن.''

ساڵح موسلیم، لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت'' ئەوانەی دەڵێن کورد فەرمان لە قەندیل وەردەگرێت و دەیەوێت یەکپارچەیی سوریا تێکبدات، تەنها بۆ ئاڵۆزکردنی دۆخەکە وادەڵێن و تەواوی ئەو قسانە بێبنەمان.'' 

جەتیشیکردەوە لەوەی، هەسەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر لە ١٠ ساڵە هاوپەیمانی ئەمەریکان و پێکەوە شەڕی تیرۆریان کردوە، ئەوان فەرمان لە هیچ کەسێک وەرناگرن لە ناوەوە و دەرەوەی سوری.

ئاماژە بەوەشکرد، هەر جارێک کورد و دیمەشق ویستویانە ڕێکبکەون تورکیا کێشەی دروستکردوە، ئەوان نایانەوێت سوریا سەقامگیر بێت و ئاشتیی لە وڵاتەکە بەرقەرار بێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەید شەڕێکی سەخت روویدا و هێشتا دۆخەکە ناجێگیرە، کوژراو و برینداریش هەن، گروپه‌ چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق‌ و توركیا، له‌دوو قۆڵه‌وه‌ هێرشێكی فراوانیان بۆسه‌ر گه‌ڕه‌ كوردیه‌كانی شاری حه‌له‌ب ده‌ستپێكردوه‌




PM:12:52:07/01/2026