هێرشی سوپای سوریا بۆ سەر گەڕەکە کورد نشینەکانی حەلەب بەردەوامە و ئیلهام ئەحمەد دەڵێت” وەزارەتی بەرگریی سوریا دیالۆگ رەتدەكاتەوەو شەڕی دژ بە كورد راگەیاندووە.”
ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر، ڕایگەیاند” گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لەلایەن فیرقەكانی سەربە وەزارەتی بەرگرییەوە لەژێر ئابڵوقەی تونددان.”
وتیشی” وەزارەتی بەرگریی شەڕی لەدژی گەڕەكەكان راگەیاندوون كە پڕن لە خەڵكی مەدەنی.”
جەختیشیکردەوە لەوەی، وەزارەتی بەرگریی دیالۆگ رەتدەكاتەوەو داوا لە حكومەت دەكەین بەرپرسیارێتی خۆی هەڵگرێت و لە شەڕ دوربكەوێتەوە.
لەلای خۆشیەوە، سوپای سوریا ڕایگەیاند” وەک دوا دەرفەت، تا کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ ڕێگە بە دانیشتووانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەدرێت لە ڕێگەی دەروازە دیاریکراوەکانەوە خۆیان دەرباز بکەن.”
ئەمە لە کاتێکدایە، ژمارەی قوربانییانی هێرشەکانی چەکدارانی حکومەتی کاتی سوریا بۆ سەر گەرەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە گەیشتە ٧ شەهید و ٥٢ بریندار.