ئاسۆ عەلی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی و گۆڕان رەتیدەکاتەوە ئەو نووسینەی بە ناوی ئەوەوە لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار نووسراوە " نووسینی ئەو بێت" و دەڵێت " هی من نییە و نووسینێکی نەشیاوە".
لەو روونکردنەوەیەدا کە تایبەت بۆ ماڵپەڕی " سپی میدیای " ناردووە، ئاسۆ عەلی دەڵێت " پەیوەندی زۆرم پێوەوە دەکرێت، کە ئایا نوسینی منە یان نا؟! هەر بەوهۆیەوە بە پێویستمزانی، بەم ڕونکردنەوەیە بە هەموانی ڕابگەیەنم، ئەو نوسینە هیچ پەیوەندییەکی بەمنەوە نییەو ئەو بابەتەش بە شایانی ئەوە نازانم هیچ بۆچونێکی لەسەر بدەم".
دوێنێ زۆرێک لە ماڵپەڕ و سۆشیال میدیای باشوری کوردستان دەقی نووسینێکی بە ناوی ( ئاسۆ عەلی ) بڵاوکردەوە کە ئاماژەی بۆ لاوازی کاندیدەکانی سەرۆک کۆمار کرد بوو، هەروەها بە ناڕاستەوخۆ پشتگیری خۆی بۆ مەلا بەختیار دووپاتکردبوەوە. ئاسۆ عەلی دەڵێیت" ئەو نووسینە هیچ پەیوەندییەکی بە منەوە نییە"، هەروەها دەڵێت " ئەو بابەتە بە شایانی ئەوە نازانم هیچ بۆچوونێکی لەسەر بدەم".
دەقی روونکردنەوەکەی ئاسۆ عەلی..
سەبارەت، بە پاڵێوراوانی دیاریکردنی سەرۆک کۆماری عێراق. نوسینێکی نەشیاو، بەناوی (ئاسۆعەلی) ناوێکەوە بڵاوکراوەتەوە.
پەیوەندی زۆرم پێوەوە دەکرێت، کە ئایا نوسینی منە یان نا؟! هەر بەوهۆیەوە بە پێویستمزانی، بەم ڕونکردنەوەیە بە هەموانی ڕابگەێنم، ئەو نوسینە هیچ پەیوەندییەکی بەمنەوە نییەو ئەو بابەتەش بە شایانی ئەوە نازانم هیچ بۆچونێکی لەسەر بدەم.
لەگەڵ ڕێزی،
ئاسۆ عەلی
ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی یەکێتی و گۆڕان