ئیسرائیل: هێرشەکان بۆسەر کورد لە حەلەب قورس و مەترسیدارن

‌جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل باس لە مەترسیەکانی هێرشەکان بۆ سەر کورد دەکات لە حەلەب و دەڵێت "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی قەرزاری کوردە" و بێدەنگی دەبێتە هۆکاری زیادبوونی توندوتیژییەکان.

پێنج شەممە، ٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەبارەی دۆخی حەلەب لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی "هێرشەکانی هێزەکانی ڕژێمی سوریا بۆسەر کەمینەی کورد لە شاری حەلەب  قورس و مەترسیدارن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی و ڕۆژئاوا بەتایبەتی قەرزاری شەرەفە بەو کوردانەی کە ئازایانە و سەرکەوتووانە لە دژی داعش شەڕیان کرد".

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕاشیگەیاند " سەرکوتکردنی سیستماتیکی و کوشتنانەی کەمینە جیاوازەکانی سوریا پێچەوانەی بەڵێنەکانی سوریای نوێیە".

لە کۆتای پەیامەکەیدا جەدعون ساعر باسی مەترسی بێدەنگی لەبارامبەر هێرشەکان دەکات " بێدەنگی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی توندوتیژییەکانی ڕژێمی سوریا".

لە ڕۆژی سێ شەمەوە، ٦ کانوونی دووەم، هێرشەکان بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەستی پێکردوەتەوە و بە پێی زانیارییەکان لەو دوو گەڕەکەدا کە ڕێژەی دانیشتوانەکەی ٢٠٠ هەزار کەسە لە ٨٠٪ ـیان کوردن و بەشێکی زۆریان ئاوارەی عەفرینن.







AM:11:40:08/01/2026