لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگای داخستنی دووکان و بازاڕەوە مانگرتنی گشتی ڕاگەیاندراوە بۆ پاڵشتی خۆپیشاندانەکان.
پێنج شەممە، ٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، بە پێی بڵاوبونەوەی گرتەی ڤێدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە شارەکانی سنە، سەقز، ئیلام، دیواندەر، مەریوان، بۆکان، ڕوانسەر، کرماشان، مەهاباد، بانە، پاوە، سەرپێلی زەهاو، کامیاران و لوڕستان دەست بە مانگرتنی گشتی کراوە و هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان ماونەتەوە و دووکان و بازاڕ و شوێنە گشتیەکانیان داخستوە وەک پشتیوانییەک لە خۆپیشاندانەکانی کرماشان و ئیلام و لورستان، و شارەکانی ئێران.
لە ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، خۆپیشاندان لە تارانەوە دەستی پێکرد و گواسترایەوە بۆ شارەکانی دیکەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە پێی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ تا ئێستا ٣٤ کەس کوژراون کە پێنجیان منداڵن و تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە و نزیکەی ٥٠٠ کەس بریندارن و بە هەزارەها کەسیش دەستگیرکراون، کە زۆربەیان لە شارە کوردییەکانن.