مەسرور بارزانی: بە هیچ پاساوێک نابێت ڕێگا بە پاکتاوی ڕەگەزی لە حەلەب بدرێت


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی ڕوداوەکانی حەلەبەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و باس لە بە ئامانجگرتنی کورد دەکات بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە.

پێنج شەممە، ٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند "شەڕ و توندوتیژی، چارەسەری بنەڕەتی هیچ کێشەیەک ناکات، هیچ بیانوو و پاساوێک نابێت ڕێگە بە پاکتاوی ڕەگەزی بدات. پەلاماردانی گەڕەگە کوردنشینەکانی شاری حەلەب، ئێمەی بە قووڵی نیگەران کردووە".

سەرۆکی هەرێم دەشڵێت " هیوادارین هەموو لایەک، دان بە خویاندا بگرن و ژیانی هاووڵاتییان بپارێزن و بۆ چارەسەریی کێشەکان، پەنا بو دیالۆگ و گفتوگۆ ببەن".

لە ڕۆژی ٦ کانوونی دووەمەوە گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا هێرشەکانیان بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە چڕکردوەتەوە و بە پێی ئامارەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب ٨ هاوڵاتی کوژراون و ٥٨ دیکەش بریندارن. 




PM:01:20:08/01/2026