جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەنراوێکی سەبارەت بە دۆخی حەلەب بڵاوکردەوە
و وتی"ئەم دۆخە مایەی ئەوپەڕی نیگەرانیی ئێمەیە، ئەم تراژیدیایە پێماندەڵێت ئەم
حکومەتەی ئێستا خەریکی ئەنجامدانی هەمان هەڵە و تاوانی حکومەتەکانی ڕابردووە و پێویستە
دەست هەڵبگرێت لە خوێنڕشتن".
جوڵانەوەی نەوەی نوێ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەو دۆخە
کارەساتبارەی لە حەلەب هەیە مایەی ئەوپەڕی نیگەرانیی ئێمەیە، ئەم تراژیدیایە پێماندەڵێت
ئەم حکومەتەی ئێستا خەریکی ئەنجامدانی هەمان هەڵە و تاوانی حکومەتەکانی ڕابردووە و
پێویستە دەست هەڵبگرێت لە خوێنڕشتن".
راشیگەیاند" لەبری خوێنڕشتن
پێویستە پێکەوە ژیان و ئاشتیی بەرقەرار بکات وەکچۆن پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی
بەزووتریین کات دەستوەردان بکات بۆ ڕێگرییکردن لە کوشتوبڕ و ئاوارەکردنی هاوڵاتییانی
کورد لە حەلەب و دەورووبەری و تەنها ڕۆڵی تەماشاکار نەبینێت".
لە رۆژی سێشەممەوە هێرشەکانیی هێزەکانی
سەر بە حکومەتی سووریا بە تانک و تۆپ بۆ سەر ئەو دوو گەڕەکە کوردنشینە
دەستیپێکردووە و بەگوێرەی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب (سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر)،
هێرشەکان تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوامن.
ئەنجوومەنی تەندروستیی ئەشرەفییە و شێخ
مەقسوود ئاشکرای کردووە، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە ژمارەی قوربانییان بۆ ٨ کوژراو و ٥٧
بریندار بەرزبووەتەوە.