وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە بارەی شەڕی حەلەب هاتە دەنگ و هەسەدە بەوە تۆمەتبار کرد کە نیازی جیابوونەوەیان هەیە لە سوریا.
هاكان فیدان، پێنجشەممە ٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا داوای له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات کرد کە ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵوێسته جوداخوازییه‌كانی بێت.
وتیشی'' توركیا به‌دوای ئاشتی و سه‌قامگیری له سوریادا ده‌گه‌ڕێت و هێرشه‌كانی هه‌سه‌ده له حه‌له‌ب ڕێگرین له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئاشتی نیشتمانی له سوریا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له كرده‌وه و مامه‌ڵه‌كانی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ پرسه جیاجیاكان و تێكه‌ڵكردنیان به داموده‌زگاكان تێده‌گه‌ین كه ڕێنمایی له لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه وه‌رده‌گرێت، چونكه ئێستا هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌ماهه‌نگ و هاوكاره.
ماوه‌ی سێ رۆژه گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر حكومه‌تی سوریا تۆپباران و هێرشی زه‌مینی و درۆنی ده‌كه‌نه سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه کە تائێستا زیاتر لە ١٠ کەس کوژران و ٦٤ بریندارن.