موقتەدا سەدر داوای پاراستنی کورد و تەواوی کەمینەکانی سوریا دەکات

ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە عێراق، لە پەیامێکی نوێدا نیگەرانییەکی قووڵ و جیدیی خۆی بەرامبەر بە پەرەسەندنی بارودۆخی نالەباری سوریا نیشان دا و نزا و هیوای خواست کە ئەو وڵاتە لە هەموو جۆرە خراپە و توندوتیژییەک بەدوور بێت.

لە بەشێکی گرنگی پەیامەکەیدا، موقتەدا سەدر کە ڕێکەوتی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ بڵاوکرایەوە، داوای کرد کە پێویستە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی سوریا لە هەر هەڕەشەیەک بپارێزرێن و بە تایبەتیش ناوی کورد، سوننە، شیعە، درووز، مەسیحی و تەواوی کەمینەکانی تری هێنا

ئەم هەڵوێستە سیاسی و ئایینییەی سەدر هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی شەڕ شاری حەلەب، کە وایکردووە ترسی گەورە لە پاکتاوێکی ڕەگەزی یان کۆمەڵکوژییەک دروست ببێت. 




PM:10:37:08/01/2026