ئەمریکا داوای راگرتنی شەڕ لە گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود دەکات

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، رایگەیاند'' وڵاتەکەی بە وردی و بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری پەرەسەندنە ئەمنییەکانی گەڕەکەکانی "ئەشرەفیە" و "شێخ مەقسود" لە شاری حەلەب دەکات.''

لە پەیامەکەیدا، تۆم باراک، داوای لە هەموو لایەنە ناکۆکەکان کرد دان بەخۆیاندا بگرن و دووربکەونەوە لە پەرەپێدانی گرژییەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمریکا ئامادەیە ئاسانکاری بکات بۆ هەر هەوڵێک کە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی پەرەسەندنە سەربازییەکان و ڕێ خۆشکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە.

تۆم باراک بە ڕوونی داوای لە حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و تەواوی گروپە چەکدارەکانی ناوچەکە کرد کە دەستبەجێ شەڕ و پێکدادانەکان ڕابگرن. 

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە بژاردەی گفتوگۆ تەنها ڕێگەی گونجاوە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و ڕێگریکردن لە دابەشبوونی زیاتری وڵاتەکە.




PM:11:17:08/01/2026