ئەمریکا کاردەکات بۆ درێژکردنەوەی کاتی ئاگربەستی نێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی کاتی سوریا

نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا ڕایگەیاند'' ئامانجی سەرەکییان درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەستە بۆ دوای کاتژمێر ٩ی بەیانی ئەمڕۆ، تاوەکو ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی توندوتیژییەکان بکرێت.'' 

ئەمریکا بە فەرمی پێشوازی لەو ئاگربەستە کاتییە کرد کە شەوی ڕابردوو لە هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود لە شاری حەلەب جێبەجێ کرا.

تۆم باراک، ئەم هەنگاوەی بە "وەستانێکی پڕ بایەخ" وەسف کرد و سوپاسی هەموو ئەو لایەنانەی کرد کە بەشدارییان لە بەدیهێنانی ئەم ئارامییەدا کردووە.

نێردەی ئەمریکا ڕایگەیاند'' ئەم ئاگربەستە هیوایە دەبێت ببێتە سەرەتایەک بۆ گفتوگۆیەکی قووڵتر لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا.

 
جەختی کردەوە کە واشنتۆن هەوڵ دەدات ماوەی ئاگربەستە بۆ دوای کاتژمێر ٩ی بەیانی ئەمڕۆ درێژبکاتەوە، تاوەکو ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی توندوتیژییەکان بکرێت. 

ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی بەرگری سوریا کاتژمێر ٣ ی ئەم بەیانییە شەڕی ڕاگرت و مۆڵەتی تا ٩ ی بەیانی دەدات بە ئاسایشی شێخ مەقسود چەکە گەورەکانیان رادەستبکەن و ئەوانیش بە سەلامەتب دەینگوازنەوە.




AM:09:20:09/01/2026