کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو  بڵاودەکاتەوە. 

کەشناسی ڕایگەیاند'' ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، باران بارین لە باکوور و باکوری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری شەپۆڵی باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت کە هەندێک کات لە هەندێک ناوچە بەشێوەی لێزمە باران دەبێت، هەروەها لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارین دەبێت .'' 

پلەکانی گەرما، کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە پلەکانی دوێنێ. 

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە ئاماژەبەوە کراوە،  ئاسمان بە گشتی هەور و سارد دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، پێشبینی دەکرێت ڕێژەی دارابین لە ڕۆژهەلات و باکوری ڕۆژهەلاتی هەرێم  زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر  هەروەها لە ناوچە سنوریەکان بەفر بارین دەبێت . 

پلەکانی گەرماش بە نزیکی ٢ تا ٥ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە پلەکانی  ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر :١٣ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٩ پلەی سیلیزی
سۆران: ٥  پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ٢ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ١٠ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٣ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١١ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٠ پلەی سیلیزی 
کەرکوک ١٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان  : ١٦ پلەی سیلیزی




AM:10:57:09/01/2026