لە هەرێمی کوردستان داوای بایکۆتکردنی کاڵای تورکی دەکرێت

دوای هێرشی هێزەکانی حکومەتی کاتی سوریا کە لەلایەن تورکیا پاڵپشتی دەکرێن بۆ سەر کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان لە حەلەب ڕەوتی ئایندەی نیشتمان و کۆمەڵەی بوژانەوە، داوای بایکۆتێکی سەرتاسەری دەکەن وەک وەڵامێک بۆ پاراستنی خاک و نەتەوە لە بەرامبەر هەڕەشەکانی تورکیا.

لە پەیامەکەدا داوا لە هاوڵاتیان کراوە بایکۆتی هەموو بەرهەمێکی تورکی بکەن، لە هەمان کاتدا لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دژی کونسوڵخانەکان ئەنجام بدەن و پەرلەمانی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان لەم مەترسییانە ئاگاداربکەنەوە.

بانگەوازەکە داوا لە حکومەت و پەرلەمانی کوردستان دەکات کۆتایی بە بێدەنگی بهێنن و هەڵوێستێکی نیشتمانی ڕوون وەربگرن، هەروەها داوا لە کوردانی تاراوگە دەکات ببنە دەنگی شەڕڤانان و گەلی کورد لە بەرامبەر "فاشیزمی ناوچەیی"

دەقی پەیامەکە: 

کوردستانیانی دڵسۆزوخەمخۆری خاک و نەتەوە
لەگەڵ داڕمانی ڕژێمی نەتەوەپەرستی بەشار ئەسەد ،بەکرێگیراوەکانی تورکیا وپاشماوە گەنیوەکانی داعش بە هاریکاری رژێمی فاشستی ئەردۆگان و جاشەکوردەکان و تێرۆریستی نێودەوڵەتی و،ئەو بێدەنگیە نێودەوڵەتیە گوماناویەی کەهەیە، رێگاخۆشکەرن بۆ چەسپاندنی دەسەلاتێکی تێرۆریستی مەزهەبی لە سوریا.

كورد لە ڕۆژئاوای کوردستان هەوڵێکی بێئەندازەی داوە بۆ سەقامگیری و هەڵدانەوەی لاپەرەی نوێ لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکانی سوریا و بنیاتنانی وڵاتێکی ئارام ودیموکراس کە گەلی کورد ئارام و هاوسەنگ پشکی خۆی لە بنیاتنانی واڵتێک پاش نزیک لە نیو سەدە لەحوکمرانی بنامەڵەی ئەسەد بسەلمێنێت.

شەمشەمە کوێرە ئیسلامیەکان و تێرۆریستانی ئیسلامی چاویان بەرایی نایەت کەرۆژئاوای کوردستان بۆتە نمونەیەکی بێ هاوتا لە دیموکراسی و خزمەتگوزاری لەناوچەکە و شایستەی رێز و پشتیوانی چەندین واڵت و هێزە دیموکراسیەکانی دنیایە،
هەربۆیە تێرۆریستە ئیسلامیەکان و فاشیستەکانی ناوچەکە و چەند تاقم و
کەسایەتی کوردی کاسەلێس و کۆیلەی فاشیزم بە رابەرایەتی دەسەڵاتە
خوێنرێژەکەی ئەردۆغان ماوەیەکە وەحشیانە پەلاماری کورد لە چەند ناوچەیەکی سوریا دەدەن، لە بەرامبەردا تێكۆشەرانی رۆژئاوا بەرگریەکی قارەمانانە لە خاک ونەتەوەکەیان دەکەن، تێکۆشانێک پێویستە هەر کوردێکی دڵسۆز پشتگیر وهاریکەریان بێت.
کوردستانیان بەڕێز،

ئێستا لە هەمو کاتێک زیاتر پێویستە هەڵوێستی کرداری هەبێت لەبەرامبەر
بەرژەوەندیەکانی دەسەاڵتی فاشستی تورکیا لە سەرجەم کوردستانی گەورە، بۆ ئەومەبەستە داوا دەکەین:
- بایکۆتی سەرجەم بەرهەمە جیاجیاکانی تورکیا بکرێت.
- خۆپیشاندانی پرۆتێست بەرامبەر کونسولخانە و دامەزراوە فەرمیەکانی تورکیالەسەر خاکی کوردستان رێکبخرێت.
- کوردستانیانی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات پەرڵەمان و حکومەتی وڵاتەکانیان لە تاوانەکانی تێرۆریستە ئیسلامیە فاشیستەکان و رۆڵی تورکیا ئاگادار بکەن.

- نامەی پرۆتێست و نارازی ئاراستەی پەرڵەمانی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتوەکان وسەرۆکی والتانی ئەمریکا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا بکرێت.
- دەستەیەک لە ناوەو و دەرەوەی واڵت پێکبهێنرێت بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەم ئەرکە نەتەوەییانە.
- دەسەڵاتی کوردی لە هەرێم و پەرڵەمانی کوردستان بەئاگا بهێننەوە کە بێدەنگی لەم تاوانانە و هەڵوێستی مەتاتی دەچێتە خانەی گومانکردن لێێان.

سەرکەوتن بۆ ئیرادەی پۆاڵیینی ڕۆژئاوای نیشتمان و شەڕڤانە قارەمانەکان
ڕەوتی ئایندەی نیشتمان ڕەوا
کۆمەڵەی بوژانەوەی کوردستان





AM:11:19:09/01/2026