خێزانێکی شـەش کــەسی لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی کۆمەڵکوژ کران


خێزانێکی ٦ کەسی لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا کۆمەڵکوژ کراون و هاوکات ٣ گەنجی کوردیش لە حەلەب لەسێدارە دراون.

سەرچاوە خۆجێییەکان بڵاویان کردوەتەوە کە هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا ماڵی خێزانێکیان ڕاستەوخۆ کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە خێزانێکی شەش کەسی کە سێ منداڵیان تێدایە کوژراون. 

هەر بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە ناوی ئەو قوربانیانەی کە تا ئێستا ناسێنراون بریتین لە:  ١ - ئەمین ڕیشۆ (باوک) ٢- زەینەب ئەمین ڕیشۆ (کچی ئەمین) ٣- شەریفین حەسەن (هاوسەری کوڕی ئەمین)  جگە لە سێ منداڵەکەی شەریفین حەسەن کە هێشتا ناویان ئاشکرا نەکراوە.

هاوکات  ئاماژەشیان بەمە داوە کە هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی پێنج گەنجی کوردیان لە گەڕەکی ئەشرەفیە لە حەلەب لە سێدارە دا.






PM:02:08:09/01/2026