بەفر و بارانبارین و هەورەتریشقە دەستپێدەکات وهۆشداری دەدرێت


شارەزایەکی کەشناسی جەخت لە نزمبونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە و دەڵێت" خێرایی با چالاک دەبێت و بەفر و بارانبارین و هەورەتریشقە دەستپێدەکات وهۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەدات".


ئاراس جەبار سارەزای کەشناسی رۆژی هەینی بڵاویکردەوە " وەک لەنەخشەی راستەوخۆی خوارەوە دیارە لە ئێستادا کاریگەری بەرەی پێشەوەی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لەسەر ناوچەکانمان دەستی پێکردوە و ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق گۆراوە بۆ هەوری مامناوەند بۆ بەرزی تەواو و هاوکات بەفر بارین لەناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دهۆک دەستیپێکردوە".

ئاشکراشی دەکات کە  ، لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا بارانبارین لەسەرجەم ناوچەکانمان و بەفری چر لەناوچە شاخاویە بەرزەکان دەستپێدەکات لەگەڵ چالاکتربوونی بای باشوری رۆژهەڵات بەخێرای ١٥  تا ٤٠کم لە کاتژمێرێکدا و هەندێک کاتیش بەتایبەت لەناوچەکانی سنوری قەزای ئاکرێ و ئیدارەی سۆران و راپەرین و پارێزگای سلێمانی هەورە بروسکە چالاک ئەبێت و بارانی بەخوڕ ئەبارێت بۆیە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو بەتایبەت لە دۆڵ و چەمەکاندا ئەبێت".

ئەو کەشانسە دەشڵێت"  بۆ سبەی شەمە کاریگەری ئەو شەپۆلە لەسەر ناوچەکانمان بەرێژەی لاواز بۆ مامناوەند تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی ئەبێت و لەشەودا کۆتای پێدێت ، وە بەهۆی گەیشتنی بارستە هەوایەکی سارد پلەکانی گەرما سبەی بەڕاورد بە ئەمڕۆ ٤ تا ٥ پلە نزمدەبنەوە".




PM:02:27:09/01/2026