دوا مۆڵەت بۆ چۆڵکردنی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود دیاری کرا

سوپای عەرەبی سوریا لە راگەیەنراوێکدا دوا مۆڵەت بۆ چۆلکردنی گەرەکە کوردییەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەڵەب دیاری دەکات.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە لە کاتژمێر ٤ تا ٦ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ هەینی مۆڵەت بە دانیشتوانی ئەو دوو گەڕەکە کوردییە دەدرێت تا ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

 ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەنجوومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی سەبارەت بە هێرشەکانی سەر گەڕەکە گەمارۆدراوەکان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و هەڵوێستی حکومەتی کاتی و بێدەنگیی زلهێزە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بەم کۆمەڵکوژییانەی ئیدانە کرد  ورایانگەیاند" لە ٦ی مانگی یەکەوە گەڕەکەکانمان بوونەتە ئامانجی چەکی قورس و تۆپبارانی قورس، ئەم هێرشانە بە مەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە و ناچارکردنی خەڵک بە کۆچبەری ئەنجام دەدرێن، کە ئەوەش بە "پێشێلکردنێکی روونی رێککەوتنامەکانی پێشوو" دەژمێردرێت."

هاوکات تا نیوەڕۆی ئەمرۆ هەینی بەگوێرەی ئامارەکانی کە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایانگەیاندووە ٢٨ کەس شەهید بوون و ١١٥ی دیکە بریندارن. هاوکات مانگی سوور ئاماری ١٣ شەهید و ١٠٠ برینداری پشتڕاست کردووەتەوە.




PM:04:15:09/01/2026