لێژنەی باڵای یاسایی سویدا: لایەنە بەرپرسیارەکان لەڕووی یاسایی و ئەخلاقیەوە بەرپرسیارن لەم گرژیانە

لێژنەی باڵای یاسایی سویدا نیگەرانی قوڵی خۆی دەربڕی و بە توندی ئیدانەی پێشێلکارییە جددیەکانی دژی خەڵکی بێتاوانی سڤیل کرد لە گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەب بەتایبەت گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود، لەوانەش بەئامانجکردنی ناوچەی نیشتەجێبوونی چڕ دانیشتوو و هاندانی ترس و دڵەڕاوکێ لای دانیشتوان، کە پێشێلکارییەکی ئاشکرایە بۆ سەرەتاییترین پێوەرەکانی سەرەکی ماڤی مرۆڤ هاوڵاتیانی مەدەنی لە حەلەب .

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، لیژنەکە دووپاتی کردەوە کە ئەوەی لەم دوو گەڕەکەدا دەگوزەرێت، پێشێلکارییەکی ئاشکرایە بۆ بنەماکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و یاساکانی تایبەت بە پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی لەکاتی ململانێکاندا، هەروەها لایەنە بەرپرسیارەکانیش لەڕووی یاسایی و ئەخلاقیەوە بەتەواوی بەرپرسیاری ئەو کارانە دەزانێت.

لیژنەکە بە توندی ئیدانەی هەر جۆرە بە ئامانجگرتن و پێشێلکردنی مافەکانی مەدەنی لە ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود و بەنی زەید کرد و بە توندی هەر جۆرە تێوەگلانێکی هەر گردبوونەوەیەکی مەدەنی لە هەر ململانێیەکی سەربازی یان پەرەسەندنێکی سەر زەویدا ڕەتکردەوە.

هەروەها پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی زیانلێکەوتوو و مافی ڕەوای ژیان و ئاسایش و سەلامەتییان دووپاتکردەوە.

لیژنەکە جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوون بەو ڕێککەوتنە کردەوە کە لە ١٠ی ئازاردا واژۆ کراوە و جەختی لە ڕاگرتنی هەموو ئەو هەڵکشانە کە مەترسی لەسەر ئاشتی مەدەنی دروست دەکەن و ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی دەخەنە مەترسییەوە کردەوە، هەروەها داوای لە ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و مرۆیی کرد کە پێشێلکارییەکان بەڵگە بکەن و کاربکەن بۆ لێپرسینەوە لە بەرپرسان بە پێی چوارچێوە یاساییە دامەزراوەکان.

لیژنەی باڵای یاسایی سویدا لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی خەڵکی مەدەنی ئەرکێکی یاسایی و ئەخلاقییە کە ناتوانرێت باسی لێوە بکرێت و سازشی لەسەر بکرێت و هەر پێشێلکارییەکی ئەم ئەرکە کەوتۆتە ژێر لێپرسینەوە و لێپێچینەوەی یاسایی.




PM:05:23:09/01/2026