پێکدادانی توند لە نێوان هێزی ئاسایش و هێزەکانی سەر بەشەرع لە ئەشرەفیە و شێخ مەقسود دەستیپێکردۆتەوە هێزەکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق و پاشکۆکانی لە دەوروبەری گەڕەکی ئەشرەفییەو شێخ مەقسود بەردەوامە.
بەپێی میدیاکانی رۆژئاوا، هێزەکانی ئاسایش بەرپەرچی ئەو هێرشانە دەدەنەوە کە بە تانک و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ئەنجام دەدرێن.
هەروەها هاتووە " لەگەڵ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان، هاوکات ئۆپەراسیۆنی پشکنین و پاککردنەوەی هەندێک لەو باڵەخانە نیشتەجێبوونانە بەردەوامە کە چەکدارانی دیمەشق دزەیان کردبووە ناویان".
ژمارەی کوژراوانی هێزەکانی سەربە شەرع بۆ ١٣ کەس بەرزبووەوە، هەروەها دوو زرێپۆش تێکشکێنران و دوو چەکداریش دەستگیرکراون.
ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی هێزەکانی ئاسایش بەردەوامە وە چەکدارەکان لە هەڵاتندان.( میدیاکانئ رۆژئاوای وا دەڵێن).
وەزارەتی بەرگری سوریا هەرچەندە تا کاتژمێر ٦ ماوەی درێژکردەوە کە خەڵکی شێخ مەقسود و چەکداران خۆیان رادەستبکەن، بەڵام نەیان کردو رەتیان کردەوە، هێزەکانی ئەلشەرع دەستیان بە هێرشکردەوە.