کارەبای زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەکوژێتەوە


کارەبا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پچراوە، وەزارەتی کارەباش دەڵێت" لە چەند سەعاتی داهاتوودا رەوشەکە ئاسایی دەبێتەوە."

شەوی هەینی ٩ ی کانوونی دووەم کارەبای زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کوژایەوە، هەر زوو وەزارەتی کارەبا راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند" بەهۆی باران و ڕەشەبای بەهێزەوە کە زیانی بە تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی گەیاند، ئەمشەو سەعات هەشت، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی درووست بوو".

وەزارەتی کارەبا ئەوەش دەخاتەروو کە رەوشەکە لەژێر کۆنترۆڵ دایە و تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لە ماوەی چەند سەعاتی داهاتوودا سەرجەم گرفتەکانی چارەسەر دەکەن.




PM:09:06:09/01/2026