لە شێخ مەقسود شەڕ کەوتۆتە نێو گەڕەکەکانەوە


لە شەوی رابردووەوە سووپای حکومەتی کاتی سوریا رایگەیاند کە کێوماڵی تەواوی هەردوو گەڕەکە دەکات، بەیانی شەممە رایگەیاند " تەواوی ناوچەکە کێوماڵکراوە"، بەڵام بەپێی زانیارییەکان شەڕ کەوتۆتە نێو گەڕەکەکان.

بەیانی شەممە ١٠ ی کانوونی دووەم وەزارەتی بەرگری سوریا رایگەیاند " تەواوی کێوماڵی گەڕەکی شێخ مەقسود کراوە، هاوکات داوا لە خەڵکی ئەو دوو ناوچەیە دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە".

لەو راگەیاندنەدا هاتووشە " چەکدارانی هەسەدە و پارتی کرێکاران لە نێوان مەدەنییەکان لە گەڕەکی شێخ مەقسوودا خۆیان حەشارداوە و داوای لە هاوڵاتیانی گەڕەکەکە کرد لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە".

هاوکات زانیاریەکانی لە رۆژئاوای کوردستانەوەو بڵاودەکرێنەوەو سروشتی پڕ ئەزموونی شەڕڤانانی رۆژئاوا ئاماژە بەوە دەکەن کە شەڕ کەوتۆتە کۆڵانەکانەوەو هێزەکانی سوریایان راکێشاوە بۆ کۆڵانە تەسک و پێچاوپێچەکانی ناو شێخ مەقسود کە ئەوان لەلایەکەوە ئاشنان بە گەڕەکەکان و لەلایەکی تریشەوە ئەزموونێکی گەورەیان لەشەڕی داعش و ئەم گرووپانەدا هەیە کە جاران سەر بە قاعیدە و داعش بوون.




AM:09:43:10/01/2026