رۆیتەرز: هێزە کوردیەکان کۆنترۆڵکردنی گەڕەکی شێخ مەقسوود رەتدەکەنەوە

ئاژانسی جیهانی رۆیتەرز بڵاویکردەوە " هێزە کوردییەکان دەنگۆی کۆنترۆڵکردنی گەڕەکی شێخ مەقسوودی حەلەب لەلایەن سوپای سووریاوە ڕەت دەکەنەوە".

لە کاتێکدا بەیانی رۆژی شەممە سوپای سوریا لە راگەیاندنێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە کێوماڵی گەڕەکی شێخ مەقسود کۆتایی هاتووە، بەڵام ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری ئاسایش ناوخۆی شێخ مەقسودەوە بڵاویکردەوە کە " هێزە کوردییەکان دەنگۆی کۆنترۆڵکردنی گەڕەکی شێخ مەقسوودی حەلەب لەلایەن سوپای سووریاوە ڕەتدەکەنەوە".

ئەوە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی بەڕیوەبەری خۆسەر هەسەدەو هێزەکانی ئاسایش ئەزموونێکی گەورەی شەڕی نێو شارەکانیان هەیە، جگە لەوەی ئەو گەڕەکانەی شێخ مەقسود و ئەشەرفیەش گەرەکی خۆیانن و تەواو کۆڵان و شوێنەکانی شارەزان.




AM:10:28:10/01/2026