کەشناسی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری راگەیاند


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات نمە باران دەبارێت و تەمومژ زۆر ناوچە دەگرێتەوە.

کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بەمشێوەیە دەبێت، ئەمڕۆ شەممە:

ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچر پچر تا کاتەکانی ئێوارە، لە درەنگانی شەو تاکوو بەیانی زوو رۆژی یەکشەم لە هەندێ ناوچەدا تەم درووست دەبێت.

پلەکانی گەرما، نزم دەبێت بە (٢٠٤ ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٧ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٧ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ١١ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ٨ پلەی سیلیزی
سۆران : ٤ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : سفر پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٢ پلەی سیلیزی

سبەی یەک شەممە کەشوهەوا بەمشێوەیە دەبێت:

 ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ کات و شوێن دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.
پلەکانی گەرمای یەک شەممە بەرز دەبێتەوە بە (٢  – ٤) پلە بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ١٣پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٠ پلەی سیلیزی
دهۆک:١٠ ی  سیلیزی
زاخۆ:١١ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ١٤
هەڵەبجە : ١١ پلەی سیلیزی
سۆران : ٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٥ پلەی سیلیزی




PM:12:41:10/01/2026