ژمارەیەک لە ئاسایشی شێخ مەقسود خۆیان بە هێزەکانی ئەلشەرعدا دەتەقێننەوە
ژمارەیەک لە هێزەکانی ئاسایشی شێخ مەقسود بۆ بەرگرتن لە پێشڕەوی هێزەکانی ئەلشەرع خۆیان دەگەیەننە ئامانجەکانیان و خۆیان دەتەقێننەوە.
بەپێی زانیارییە نا فەرەمییەکان لە شێخ مەقسود و رۆژئاواوە ئاماژە بە پێنج ئەندامی ئاسایش دەکەن کە خۆیان تەقاندۆتەوە، سوپاس ئەلشەرع ئاماژە بە دوو کەس دەکەن کە خۆیان تەقاندۆتەوە.
ئەو ژمارەیە شەڕڤانەی ئاسایش پێکەوە و لە یەک جێگادا خۆیان نەتەقاندۆتەوە بەڵکو لە چەند شوێنێکی جیا جیا شێخ مەقسود خۆیان تەقاندۆتەوە لە کاتێکدا کە هێزەکان ئەلشەری هەوڵیان داوە پێشڕەوی بکەن بۆ ناو گەڕەکی شیخ مەقسود.
تا ئێستا بەفەرمی میدیاکانی بەڕێوەبەرایتی خۆسەر هیچیان لەو بارەیەوە رانەگەیاندووە.
PM:01:02:10/01/2026